کوردستانی
سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند، ئاماژە بەوەدەکات دەستیش بەسەر یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند، ئاماژە بەوەدەکات دەستیش بەسەر یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند "لە رێککەوتی 13ی ئەیلولی 2023 دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاسایش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان توانیان سێ تۆمەتبار لە شاری هەولێر دەستگیربکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە چالاکییەکەدا بڕی یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و هیرۆیین لەگەڵ بڕێک پارەی ساختە دەستی بەسەرداگیرا".
س.ر
س.ر