کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئەیلولی 2023 پێشوازی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان کردەوە لە سەر گرنگری دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشە یاسایی و داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم بەپێی دەستوور و یاسا.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە لەوەی کە حکومەتی ئێستا پشت دەبەستێت بە بنەمای کارکردن بۆ پتەوکردنی سەقامگیرییەکی هەمیشەیی دوور لە جیاوازییەکان.

سودانی وتی "حکومەت کاری کردووە و بەردەوامە لە کارکردن لەوەی کە کێشەیە یاسایی و کارگێڕییەکان کاریگەرییان نەبێت لەسەر پێداویستییەکانی ژیانى هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan