کوردستانی
سکاڵا دژی هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە دادگای فیدراڵیی عیراق داواکاریی یاسایی لەسەر هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان دژی دواکەوتنی مووچە تۆمارکرد.
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئەیلولی 2023 لە دادگای فیدراڵی داوامان دژی دواکەوتنی مووچە لەسەر هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە، داوامان کردووە شایستە داراییەکانی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا بدرێت و تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان نەکرێت".
لەبارەی سەردانکردنی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی عیراق وتی "هیوادارین کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کۆتایی پێبێت و چارەسەرێکی ریشەیی بۆ کێشەی مووچە بکرێت و هەموو سەری مانگێک ناکرێت هەمان کێشە هەبێت".
س،ر