کوردستانی

پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەکانمان تا درەنگانی شەو بەردەوامیی دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەکانمان تا درەنگانی شەو بەردەوامیی دەبێت
مەودا میدیا - 
 
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کۆبوونەوە و سەردانەکانی شانی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەغدا تاوەکو درەنگانی ئەمشەو بەردەوامیی دەبێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئەیلول 2023 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی کرد و پاش کەمێکی دیکەش گەڕێکی دیکەی سەردانەکانمان دەستپێدەکەینەوە".
 
روونیشی کردووەتەوە "سەردانەکانی شانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو درەنگانی ئەمشەو بەردەوامیی دەبێت و لەگەڵ سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عیراق کۆدەبینەوە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پێجشەممە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و کۆمەڵێک کۆبوونەوە و سەردانی بۆ لای سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانیان ئەنجامدا، لە دیدارەکانیشدا پرسی مووچە و پشکی هەرێمی کوردستان و کێشە هەڵپەسێردراوەکان پشکی سەرەکیی بوون .

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan