کوردستانی
10 حاڵەتی کۆلێرا لە کۆیە تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە رایدەگەیەنێت دوای وەرگرتنی پشکنینەکان دەرکەوتووە 10 حاڵەتی نوێی کۆلێرا لە قەزای کۆیە تۆمارکراوە و لە ئێستاشدا سەرقاڵی وەرگرتنی چارەسەرە پێویستەکانن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئەیلول 2023 شیروان جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند " دوای وەرگرتنی پشکنینەکان دەرکەوتووە 10 حاڵەتی نوێی کۆلێرا لە قەزای کۆیە تۆمارکراوە یەکێکیش لەو حاڵەتانە بارودۆخی باش نییە و رەوانە فریاکەوتی شاری سلێمانی کراوە".
باسی لەوەشکردووە "هەموو نەخۆشەکانی دیکە لە نەخۆشخانەکانی کۆیەن و هەندێکیشیان لەناو ماڵەکانی خۆیاندا چارەسەرەکان وەردەگرن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە حاڵەتەکانی نەخۆشی کۆلێرا لە کوردستان زیادیان کردووە و وەزارەتی تەندروستیش کۆمەڵێک رێکاری بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە گرتووەتە بەر وەک قەدەغەکردنی فرۆشتنی دۆ و ماستا و سەوزە لە چێشتخانەکاندا.