کوردستانی
عومرەکارێکی کورد لەناو فڕۆیەکدا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایدەگەیەنێت عومرەکارێکی دانیشتووی هەولێر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتووە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاسمانی بەغدا و لەنێو فڕۆکەکەدا گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئەیلول 2023 نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە مەودا میدیای راگەیاند " عنێکی عومرەکار کە دانیشتووی هەولێرە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتووە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاسمانی بەغدا و لەنێو فڕۆکەکەدا گیانی لەدەستداوە".
باسی لەوەشکردووە "ئەو ژنە ناوی بەهیە عومەرە و تەمەنی 81 ساڵە، دانیشتووی گەڕەکی بەهاری نوێیە و بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە لەناو فڕۆکەکەدا و لەکاتی فڕیندا لەسەر ئاسمانی شاری بەغدا کۆچی دواییکردووە".
روونیشی کردووەتەوە "لەئێستادا تەرمی ئەو ژنە لە بەغدایە و دوای تەواوکردنی رێکارەکان تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوەوە و دەهێندرێتەوە هەرێم".