کوردستانی

زانیاری و وردەكاریی تایبەت بە كوژرانی هاوڵاتییەك لە سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری و وردەكاریی تایبەت بە كوژرانی هاوڵاتییەك لە سلێمانی
مەودا میدیا-


لەناو بازاڕی سلێمانی بەردەم سینەماكان، هاوڵاتییەك كوژرا و هەتا ئێستا بكوژ دەستگیرنەكراوە، هۆكاری رووداوەكەش نادیارە.

سەرچاوەیەكی هەواڵ بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 15ی ئەیلوولی 2023 بە مەودا میدیای راگەیاند، لەناو بازاڕی سلێمانی دەستڕێژی گوللـە لە ھاوڵاتییەکی تەمەن 62 ساڵ کراوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

قوربانییەكە بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیەی بۆ مەودا دوا، كاسبكار بووە و عەرەبانەی کەباب و گۆشتی هەبووە نزیك مزگەوتی گەورەی ناوەندی شار.

لە ئێستادا تەرمی ئەو هاوڵاتییەی كوژرا بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گوازراوەتەوە، ھێزە ئەمنییەکانیش لە لێکۆڵینەوەدان و هەتا كاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە تۆمەتبار دەستگیرنەكراوە.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan