کوردستانی
توركیا: بۆرییەكانی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا ئامادەن و چاككراونەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا رایگەیاند، پشكنینی بۆرییە نەوتییەكانی نێوان هەرێم و توركیا تەواوبووە و لە رووی تەكنیكییەوە ئامادەدەبن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.
ئالپارسلان بایراكتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند؛ لەمڕۆوە كۆمپانیای تایبەت بە ئەنجامدانی چاكسازی لە بۆرییە نەوتییەكانی نێوان عیراق - توركیا (واتە هەرێم - توركیا) كارەكانی تەواوكردووە و لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتی تایبەتن.
بەپێی وتەكانی بایراكتار، لەئێستادا بۆرییەكانی نەوت بۆ هەناردەكردنی نەوت ئامادەن، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بە وادەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی هەناردەی نەوت نەدا.
لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە، پرۆسەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا راگیراوە بە بڕیارێكی دادگای نێودەوڵەتیی پاریس و لەسەر سكاڵای بەغدا.
ژ.ع