کوردستانی

بە تەقینەوەی مین كەسێك گیانی سپارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تەقینەوەی مین كەسێك گیانی سپارد
مەودا میدیا-

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، بە تەقینەوەی مین هاوڵاتییەك گیانی سپارد، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی هەواڵەكەی راگەیاندووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 15ی ئەیلوولی 2023 کاتژمێر 7 لە گوندی ھۆشیاری سەر بە ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن رووداوەكە روویداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دانیشتوویەکی ئەو گوندە بەناوی (میقداد قادر حەسەن) بە ھۆی تەقینەوەی مینێکەوە پێیدا دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەكە گیانی لەدەستداوە.

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan