کوردستانی

كەشناسی: تۆزێكی سووك لە كەشدا دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشناسی: تۆزێكی سووك لە كەشدا دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و بەپێی زانیارییەكان بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت  لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا بە شێوەیەکى گشتى.

بەپێی راگەیەندراوی بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 15ی ئەیلوولی 2023 و سبەی شەممە، بە شێوەیەكی گشتیی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا بە شێوەیەکى گشتى.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا بە شێوەیەکى گشتى و لە باکورى هەرێم کەمێک زیاتردەبێت، نزیکەی 1تـــا 2 پلە نزمتر دەبێت  بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە هەندێک ناوچەش بە جێگیرى دەمێنێنەوە. 

سەبارەت بە كەشی سبەی شەممە كەشناسی دەڵێت "ئاسمانی هەرێم بە گشتیی هاوشێوەی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەكانی گەرماش سبەینێ کەمێک بەرزتر  دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

هاوكات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی بەمشێوەیەیە:

هەولێر       : 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی      :34 پلەى سیلیزى
دهۆک        : 33  پلەى سیلیزى
کەرکوک     : 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە     : 36 پلەى سیلیزى
 زاخۆ        : 37 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزى
سۆران       :      34  پلەى سیلیزى
گەرمیان     :  40  پلەى سیلیزى

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan