کوردستانی

تۆمەتباری رووداوەكەی ناو بازاڕی سلێمانی دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتباری رووداوەكەی ناو بازاڕی سلێمانی دەستگیركرا
مەودا میدیا-

ئەو تۆمەتبارەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناوجەرگەی سلێمانی بە حەوت گوللـە هاوڵاتییەكی كوشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 15ی ئەیلوولی 2023 پاش چەند كاتژمێرێك لە رووداوەكە پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی بكوژی ئەو هاوڵاتییەی راگەیاند کە ئەمڕۆ لە ناوبازاڕی شاری سلێمانی لە نزیک مزگەوتی گەورە کوژرا.

لە راگەیەندراوێكیشدا پۆلیسی سلێمانی رونیکردووەتەوە، کەسی تۆمەتبار لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا رێكارە یاساییەكانی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئەو هاوڵاتییەی ئەمڕۆ لە سلێمانی کوژرا ناوی ئەمیر حسێنـە و تەمەنی 62 ساڵ بووە، كە لەناو بازاڕ كاری فرۆشتنی خواردن بووە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan