کوردستانی
هۆشداری دەدرێت؛ لە كەركوكەوە بۆ دێرەزوور، مەترسیی لەناوچوونی دەسەڵاتی كورد هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
توێژەرێكی فەڕەنسی دەڵێت لەئێستادا وڵاتانی هاوسێی كورد لە هەوڵی لەناوبردنی دەسەڵاتەكانی كورددان هەر لە كەركوكەوە بۆ دێرەزوور، ئەوەش بەهۆی ئەوەی نایانەوێت كورد هیوایەكی هەبێت لە ناوچەكەدا.
فابریس بڵانشێ، كە پیشەی پرۆفیسۆرە لە زانكۆی لیۆن2ی فەڕەنسی و توێژەرە لە پەیمانگەی واشنتن لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا سەبارەت بە دۆخی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەند رایگەیاند "گەلی کورد ئێستا لە کەرکوکەوە بۆ دێرەزور رووبەڕووی مەترسیی لەدەستدانی خۆبەڕێوبەری و سەربەخۆیی بووەتەوە بەهۆی هەستانەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و فارسی".
بەپێی وتەكانی ئەو شارەزایە، داهاتووی کورد زۆر رەشبینانەیە چونکە ئەوەی ئەو دەیبینێت بریتییە لەوەی "دووبارە گەڕانەوەی ئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانی و فارسی ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆیی کورد لەناودەبات چونکە ئەو دوو هێزە حکومەتی کوردییان ناوێت بەهۆی بوونی کورد لە ئێران و تورکیا و نایانەوێت حوکمی کورد لە سوریا و عیراق هیوا بدات بە هاوڵاتییە کوردەکانیان.
ئەو پرۆفێسۆرە پێیوایە، ئەوەی دەستی ئێران و تورکیای واڵاتر کردووە بریتییە لە لاوازبوونی هەژموونی وڵاتانی رۆژئاوا لە ناوچەکە و دەڵیت "ئەوەی ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیبینن بریتییە لەوەی رۆژئاوا لاوازە، پێموانییە ئەمەریکا بیەوێت وەبەرهێنان لە سوریا و عیراق بکاتەوە".
بۆچوونی ئەو شارەزا فەڕەنسییە ئەوەیە کە بۆ ئەمەریکا ئەم بابەتە بەرامبەر میحوەری ئێران لەدەستچووە، دەشڵێت "بەداخەوە کورد لە شەڕی دژ بە داعش ئیتر سوودی نەماوە و رۆژئاوا نایەوێت جارێکی تر پشتگیریی بکات، هەر بۆیە دەبینیت تورکیا و ئێران ئەم لاوازییە بەکاردەهێنن بۆ لەناوبردنی ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆیی کورد".
ئەوەش لەكاتێكدایە، نزیكەی شەش مانگ زیاترە، هەرێمی كوردستان لەناو قەیرانی سیاسی و ئابووریدایە، لەلایەكی دیكەشەوە دۆخی رۆژئاوای كوردستان پەیتا پەیتا بەرەو ناسەقامگیری دەڕوات.
ژ.ع