کوردستانی

دوو هاوڵاتی خنكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو هاوڵاتی خنكان
مەودا میدیا-

لە دوو ناوچەی جیاوازی سنووری هەرێمی كوردستان، دوو هاوڵاتی لەزێی بچووک لەسنووری تەق تەق و ناحیەی ئاشتی خنکان.

لەوبارەیەوە عەمید گۆران ئەحمەد سماقەیی هەواڵەكەی پشتڕاستكردووەتەوە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15ی ئەیلوولی 2023 لە دوو ناوچەی زێی بچووك دوو هاوڵاتیی ژێرئاوكەوتوون و خنكاون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوو هاوڵاتییەکە گەشتیار بوون و بۆ بەسەربردنی پشووی هەینی روویانكردووەتە پارکە گەشتیارییەکان، بەڵام لەئەنجامی مەلەكردنیان لەناو ئاوی ناوچەكە، خنكاون.

یەكێك لە هاوڵاتییەكان لە سەیرانگەی مەهناز لە سنووری تەقتەق سەر بە كۆیە، ئەوی دیكەیان لە ئاوەكانی گوندی بۆگد لە سنووری ناحیەی ئاشتی گیانیلەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكانی هەتا ئێستا، تەرمەکەی سنووری تەق تەق دۆزراوتەوە بەڵام تەرمەکەی گوندی بۆگد لەسنووری ناحیەی ئاشتی نەدۆزراتەوە بەهۆی ئەوەی ئاوێکی زۆر بەردراوەتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan