کوردستانی
رووداوێکی هاتووچۆ دوو برینداری لێ کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رووداوێكی هاتوچۆ لە گەرمیان نزیك ناحیەی رزگاری بووە هۆی برینداربوونی دوو كەس و زیانی مادی لێكەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئەم ئێوارەیە 15ی ئەیلوولی 2023 رایگەیاند، لەسەر رێگەی کەلار-کفری نزیک ناحیەی رزگاری بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل دوو کەس بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرکانی نیسان پیکئەپ و بی ئێم - تایبەت روویداوە، ئۆتۆمبیلەکان بە ئاراستە کەلار رۆیشتوەن و پێکیانداداوە.
ئەوەش هاتووە، لە ئەنجامی روداوەکە دوو کەس بریندار بوون، تیمەکانی هاتوچۆی ناحیەی رزگاری رۆیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.
ژ.ع