کوردستانی

عیراق: لەگەڵ پێشمەرگە خاڵە سنوورییەكانی ئیدارەی پارێزگای هەولێرمان كۆنترۆڵكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق:  لەگەڵ پێشمەرگە خاڵە سنوورییەكانی ئیدارەی پارێزگای هەولێرمان كۆنترۆڵكرد
مەودا میدیا-

فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنوور - عیراق، رایگەیاند بە هاوكاریی هێزەكانی پێشمەرگە سنوورەكانیان لەگەڵ ئێران توندكردووەتەوە و "ئاڵای عیراق"یان هەڵكردووە.

ئەمڕۆ هەینی فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنووری عیراق، ئاماژەی بەوەكردووە "لە چوارچێوەی هەوڵەكانی فەرماندەیی هێزەكانی سنوور بۆ توندكردنی تەواوەتیی سنوورەكانی عیراق لەگەڵ وڵاتانی هاوسێ، توانیویانە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە سنوورەكان بخەنە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان".

بەپێی راگەیەندراوەكە، هێزی لیوای 2ی سنوور و فەوجی مغاویری سنووری ناوچەی یەكەم، بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزەكانی پاسەوانی سنووری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، خاڵە سنوورییەكانی هێڵی نێوان عیراق-ئێرانیان كۆنترۆڵكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پاش پێكدادان لەگەڵ "گرووپە چەكدارییەكانی بەدەر لە چوارچێوەی یاسا" كە كۆنترۆڵی ئەو ناوچانەیان كردبوو لە سنووری ئیدارەی پاریزگای هەولێر، ئەو ناوچانەیان كۆنترۆڵكردووە.

جەختیش لەوە كراوەتەوە، فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنوور رژدە لەسەر سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتی عیراقی بەسەر تەواوی سنوورەكان لەگەڵ وڵاتانی هاوسێ و هەڵكردنی ئاڵای عیراق لەسەر دوورترین خاڵە سنوورییەكان.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan