کوردستانی
لە رۆژهەڵاتی کوردستان 100 کەس دەستگیرکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایدەگەیەنێت لەماوەی یەک هەفتەدا دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 100 کەسیان دەستگیرکردووە لە ترسی دووبارە خۆپیشاندانەوە.
ئەمڕۆ شەممە 16ی ئەیلولی 2023 هادی رەسوڵزادە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاند "لە ناوچەکانی سەقز و مەریوان و مهاباد هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەیانپێکراوە و دەزگا ئەمنییەکان و حکومەتە خۆجێییەکان ترسیان هەیە لە دووبارە دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان".
باسی لەوەشکردووە "تەنها لەماوە یەک هەفتەی رابردوودا هێزە ئەمنییەکان 100 کەسیان دەستگیرکردووە بەگومانی ئەوەی هەوڵیانداوە دەستبکەنەوە بە ناڕەزایەتییەکان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە 16ی ئەیلولی 2023 ساڵێک بەسەر گیانلەدەستدانی (ژینا ئەمینی) تەمەن 22 ساڵان تێدەپەڕێت و گومانەکانیش بۆ ئەوە دەچن کە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاکی ئێرانەوە کوژرابێت، بەوهۆیەوە بەشێکی زۆر لە دوکان و بازاڕەکان لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە نەکراونەتەوە.
ر.ع
ر.ع