کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی: کۆلێرا لە هەموو هەرێم بڵاوبووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی: کۆلێرا لە هەموو هەرێم بڵاوبووەتەوە
مەودا میدیا - 
 
بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەراورد بە ساڵی رابردوو تووشبوون بە کۆلێرا کەمترە، بەڵام نیشانەکانی لەمساڵدا تووندترە و پەتاکە لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 16ی ئەیلولی 2023 د. رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەراورد بە ساڵی رابردوو تووشبوون بە کۆلێرا کەمترە، بەڵام نیشانەکانی لەمساڵدا تووندترە و پەتاکە لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، بەڵام لە شاری سلێمانی زۆرترین رێژە تۆمارکراوە".
 
باسی لەوەشکردووە "ساڵانە ئەم پەتایە دووبارە دەبێتەوە  و لە مانگەکانی حوزەیران تاوەکو ئەیلول نیشانەکانی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا لە هەرێمی کوردستان روو لە هەڵکشان دەکەن".
 
لەبارەی سەرچاوەی نەخۆشییەکەشەوە وتویەتی "پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو هۆکاری سەرەکییە بۆ زیادبوونی ئەو پەتایە و بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ توشبوو کەمترە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan