کوردستانی
سکاڵایەک لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت داوام لە پارێزەرەکەم کردووە کە سکاڵا لەسەر ئەنجومەنی وەزیران تۆماربکات بەهۆی پێدانی سولفە بە هەرێمی کوردستان.
مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "داوام لە پارێزەرەکەم کردووە کە سکاڵا لەسەر ئەنجومەنی وەزیران تۆماربکات بەهۆی پێدانی سولفە بە هەرێمی کوردستان، پێشتریش چەند سکاڵایەکمان لەبارەی پرسی جیاوازەوە لەسەر هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدایان كرد و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومى و حزبى ئه‌نجامدا، له‌نێویشیاندا محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق.
ر.ع
ر.ع