کوردستانی

ئەمڕۆ دووەم کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ دووەم کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کرێکارێک لە شاری هەولێر لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا، ئەمەش دەبێتە دووەم کرێکار کە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان گیانلەدەستبدات.

هەوراز سەلیم،  تیمی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ شەممە 16ی ئەیلولی 2023 کرێکارێک لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی پارک ڤیو لە هەولێر کەوتووەتەخوارەوە و گیانی لەدەستداوە".

تیمی سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "وردەکاری زیاتر نازانین لەبارەی ناسنامەی کەسەکەوە و تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی هەولێرە".

هەروەها ئەمڕۆ شەممە چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کرێکارێکی تەمەن 25 ساڵ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردندا لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانییەوە کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

سەندیکای کرێکارانی کوردستان هۆکاری گیانلەدەستدان و بریندابوونی کرێکاران لە شوێنی کار بۆ نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی دەگەڕێنەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan