کوردستانی
ئەمیرێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی گەورە تیرۆریستێکی راگەیاند کە لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەمیر بووە.
لە راگویەندراوێکدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دروست، دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە ڕێکەوتی 6ی ئەیلولی 2023، ئەمیرێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە ناوی (زیدان خلیفە احمد مطر ناسراو بە ابو لیلی) دەستگیر دەکەن کە ئەمیری کەرتی (سعد بن ابي وقاص) بووە لە ویلایەتی دیجلە و ئەرکی لە چیای قەرەچوغ بووە".
ئاماژە بەوەکراوە "تیرۆریستیی دەستگیرکراو لە ساڵی 2014 پەیوەندیی کردووە بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و چەکدار بووە لە ناوچەی شرگات، دواتر کراوەتە بەرپرسی مەفرەزەی هاوەن و بەشداریی لە شەڕەکانی ئەو رێکخراوە دژی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووە لە میحوەرەکانی مەخموور و قەراج، لە دوای ئازادکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە ساڵی 2017 ئەم رێکخراوە هەڵساوە بە دروستکردنی چەندین مەفرەزە کە ناوبراو بەرپرسی یەکێک لەو مەفرەزانە بووە لە ناوچەکانی چیای قەرەچوغ، ئەبووشیتە و کوشاف بە مەبەستی تیرۆرکردن و رفاندنی هاوڵاتییانی سڤیل و ئازادکردنیان لە بەرامبەر پارەدا".

https://www.facebook.com/KRSCPress/videos/1020298352484918
س،ر