کوردستانی
ئاگر لە کۆگایەکی بەنزین کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو شەممە لە نزیک مەرزی پەروێزخان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ئاگر لە کۆگایەکی بەنزین کەوتەوە و لە ئەنجامدا نزیکەی 15 هەزار لیتر بەنزین سووتا.
ئیبراهیم محەمەد، بەرپرسی بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو شەممە 16ی ئەیلولی 2023 بەنزینخانەی برایەتی کە تایبەتە بە کۆگاکردنی بەنزین لەنزیک مەرزی پەروێزخان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لەکاتی بەتاڵکردنی بەنزین ئاگر کەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی کەلارەوە کۆنترۆڵکراوە و هیچ زیانێکی گیانی نییە نەبووە و تەنها زیانی مادی هەبووە و نزیکەی 15 هەزار لیتر بەنزین سووتاوە".
س،ر