کوردستانی
لە سلێمانی تەقینەوە روویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی تێنتییەوە (TNT) کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئەیلولی 2023 لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی تێنتییەوە (TNT) کەسێک گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوەی گیانی لەدەستداوە خاوەنی ماڵەکەیە و خەریکی ئامادەکردنی تێنتی بووە بۆ راوەماسی و پیادا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئاکۆ محەمەدە و ئەفسەری خانەنشینی پێشمەرگەیە و تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.
س.ر