کوردستانی
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شنگال، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئەیلولی 2023 نزیک کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ فرۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە شنگال ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج و لە ئەنجامیشدا دوو کەس برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بۆردوومانەکە لە نزیک کەمپی سەردەشت بووە و بەهۆشیەوە ئۆتۆمبێلێکی پیکاب بەتەواوەتی سووتاوە و دوو کەسیش برینداربوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی ئەو ناوچەیە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆردوومانی کەمپی ئاوارەکانی لەو ناوچەیە کردووە و هەر ەب هۆی بۆردوومانەکانی تورکیاشەوە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان چەندین ئۆتۆمبێل و شوێن کراونەتە ئامانج کە چەند هاوڵاتییەک بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ر.ع