کوردستانی

منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان لە گۆماوێکدا خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی تەمەن 12  ساڵان لە گۆماوێکدا خنکا
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ لە گوندی قادراوەی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، تەرمی منداڵێکی تەمەن 12  ساڵان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئەیلولی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "تەرمی منداڵێک لە گوندی قادراوای سەر بە ناحیەی سەنگەسەر دۆزراوەتەوە و دەستبەجێ لەلایەن پۆلیسی ناحیەکەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ".
 
باسی لەوەشکردووە "کەسوکاری منداڵەکە وتویانە کە منداڵەکەیان بەمەبەستی مەلەکردن رووی کردووەتە ئەو گۆمە و دواتر دیار نەماوە و دەرکەوتووە کە خنکاوە".
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین وتوشیەتی "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو رووداوە رێکخراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان لەو بارەیەوە دەستیان پێکردووە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەرزی هاوینی ئەمساڵ بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان روویان دەکردە دەریاچە و رووبار و گۆمەکان بە مەبەستی خۆ فێنککردنەوە و بەسەربردنی کاتێکی خۆش، بەڵام بەهۆی نەشارەزاییانەوە لە هەڵکەوتەی ناوچەکە دەخنکێن.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan