کوردستانی

کەسێک بە پێنج فیشەک کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە پێنج فیشەک کوژرا
مەود میدیا - 
 
بەپێی زانیارییەکان لە گەڕەکی راپەڕینی شاری هەولێر، هێرش کراوەتە سەر بەرپرسی ئۆفیسی باشووری کەنەکە و بە چەکی جۆری دەمانچە پێنج فیشەکی پێوەنراوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئەیلولی 2023 بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە گەڕەکی راپەڕینی شاری هەولێر کەسێک بەناوی دەنیز کە بەرپرسی ئۆفیسی باشووری کەنەکەیە، بە تەنها لە ماڵەکەیدا بووە و کەسێکی دەمامکدار لەوکاتەدا چووەتە ژوورەوە و پێنج فیشەکی ناوە بە سەریەوە و هەڵهاتووە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لە کاتژمێرەکانی دوانیوەڕۆدا بووە دوای ئەوە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە گەڕەکەکەدا بڵاوبوونەتەوە و هادی کامێراکانی چاودێریی ماڵەکانیان وەرگرتووە تاوەکو بکوژەکە بدۆزنەوە.
 
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە، کوژراوەکە تەمەنی نزیکەی 40 ساڵ بووە و خێزانداریشە، لە ئێستادا تەرمەکەی لەرێگەی ئەمبولانسێکەوە گواستراوەتەوە پزیشکی دادی هەولێر.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی