کوردستانی

تیمێکی ئەمنی رەوانەی سلێمانی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیمێکی ئەمنی رەوانەی سلێمانی دەکرێت
مەودا میدیا - 
 
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایدەگەیەنێت بەپێی ئەو زانیارییانەی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە پێیان گەیشتووە، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە ئەنجامدراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلولی 2023، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند "دوو ئەفسەری دەزگای هەواڵگریی عیراق ئاماژەیان داوە بەوەی کە بەغدا تیمێکی هاوبەش رەوانەی سلێمانی دەکات تاوەکو لێکۆڵینەوەی تەواوەتی بکەن لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت".
 
سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە ئەنجامدراوە".
 
 
لەهەمان کاتدا، وتەبێژی دەزگای هەواڵگریی عیراق رایگەیاند "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە رێگەی سنووری تورکیاوە هاتوونەتە ناو سنووری ئاسمانیی عیراقەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی