کوردستانی

داوا دەکرێت سنوورەکان بەڕووی بەرهەمی کشتوکاڵی هاوردە دابخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوا دەکرێت سنوورەکان بەڕووی بەرهەمی کشتوکاڵی هاوردە دابخرێت
مەودا میدیا - 
 
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان داوا لە وەزیری کشتوکاڵی عیراق دەکات کە سنوورەکانیان بەڕووی بەرهەمە کشتوکاڵییە هاوردەکاندا دابخەن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلولی 2023 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە نووسراوی فەرمیی داوا لە محەمەد خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عیراق دەکەم کە سنوورەکانیان بەڕووی بەرهەمی کشتوکاڵیی هاوردەدا دابخەن".
 
باسی لەوەشکردووە "لە بازگەکانی هەرێم، لەمڕۆوە رێگە نادرێت بە هیچ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە بەروبوومی کشتوکاڵی تەماتەی هاوردەکراوی تێدابێت ئاودیو ببێت بەو هۆیەی بەروبوومی کشتوکاڵی ناوخۆیی ساغنابێتەوە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دوێنێ دووشەممەوە جوتیارانی پێنجوێن سەرقاڵی خۆپیشاندانن و ئەمڕۆش رێگەی ملەکەوەیان داخست، بەوهۆیەی ناتوانن بەرهەمە خۆماڵییەکانیان لە جۆری تەماتە ساغبکەنەوە و بۆ هەر کیلۆیەک تەنها 100 دیناریان پێدەدرێت.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan