کوردستانی
سێ تۆمەتباری "مەترسیدار" دەستگیردەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە هەماهەنگییەكدا، بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاسایشی هەولێر و كەركوك دەڵێن "سێ تۆمەتباری مەترسیدارمان دەستگیركردووە".
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلوولی 2023 لە راگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان دەستبەسەرداگرتنی بڕی یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەری راگەیاند و سێ تۆمەتباریش دەستگیركران.
"لە رێکەوتی 19ی ئەیلوولی 2023 دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاسایش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و کەرکوک توانیان سێ تۆمەتباری مەترسیدار لە شاری هەولێر دەستگیربکەن" ئەوە لە راگەیەندراوەكەی بەرێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان هاتووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو تۆڕە پێشینەی تاوانیان هەیە و کاری کڕین و فرۆشتن بە مادەی هۆشبەریشەوە دەکەن، لەو چالاکییەدا بڕی یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و تریاک و جامایکا لەگەڵ بڕێک پارەی ساختە و ژمارەی ئۆتۆمۆبیلی ساختە لەگەڵ رومانەیەک و چەند چەکێکی جۆراوجۆر دەستیانبەسەردا گیراوە.
ئەوەش هاتووە، تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
ژ.ع