کوردستانی

جێگری سەرۆكی هەرێم: ئەوەی لە عەربەت روویدا دواهەمین كردەوە نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جێگری سەرۆكی هەرێم: ئەوەی لە عەربەت روویدا دواهەمین كردەوە نابێت
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمیانی لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەو كردەوە تێرۆریستییەی لە فڕۆكەخانەی عەربەت روویدا دواهەمین كاری لەوشێوەیە نابێت و پێویستە بەغدا و هەولێر بێنە سەر هێڵ.

لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا، ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلوولی 2023 جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە پرسەی شەهیدانی كردە تێرۆریستییەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت رایگەیاند "شەهیدەكان لەماوەی بوونیان بە پێشمەرگە هەتا ئێستا لە سەنگەری بەرگریدا بوون بۆ خەڵكی هەرێمەكەمان و كاریگەرییەكی گرنگیان هەبووە لە جەنگی دژ بە داعش".

هێمای بۆ ئەوەشكرد، ئەو كارەی ئەنجامدراوە كردەیەكی تێرۆریستییە مەبەست لێی تێكدانی ئەم هەرێمەیە و دەیانەوێت خەڵكی كوردستان هەمیشە لە دڵەراوكێدا بێت و هەوڵدەدرێت لەرێگەی داگیركەران و دوژمنانی ئەم هەرێمەوە ئەنجامبدرێت.

سەبارەت بە ئەگەری دووبارەبوونەوەی بۆردوومان و هێرشەكان جێگری سەرۆكی هەرێم وتی "پێموایە ئەمە یەكەمین كار و دواهەمین نابێت و كردەیەكە بەردەوامیی دەبێت".

راشیگەیاند، بەپێی دەستوور عیراق بەرپرسە بەرامبەر سنوورەكان بە هەرێمی كوردستان و پێویستە ناوەند و هەرێمیش هەوڵبدەن بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی دیكە.

هاوكات جەختیكردەوە، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە توندی سەركۆنەی ئەو كردەوەیە دەكات و بە كردەیەكی تێرۆریستیی قێزەونی دادەنێت دژی هەرێمی كوردستان.
 
دەمەوئێوارەی دوێنێ دووشەممە، لە كردەوەیەكی تێرۆریستیدا هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت، تێیدا سێ پێشمەرگەی دژەتیرۆری كوردستان شەهیدكران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی