کوردستانی

هێزێكی چەكدار: 15 چەكداری سەر بە توركیامان لە چالاكی خست

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزێكی چەكدار: 15 چەكداری سەر بە توركیامان لە چالاكی خست
مەودا میدیا-

هێزەکانی رزگاریی عەفرین كە گرووپێكن لە شەڕڤانان، كوشتنی 15 چەکداری گرووپەكانی سەر بە تورکیایان راگەیاند و بەپێی راگەیەندراوەكە سەرجەمیان لە هێرشێکدا كوژراون.

لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا هێزەكانی رزگاریی عەفرین ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، دوێنێ 18ی ئەیلوولی 2023 هێزەکانیان لە گوندی ئێبلێ سەر بە شارۆچکەی بابێ دژ بە چەکدارانی سەر بە سوپای توركیا چالاكییەكیان ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا 15 چەکداری سەر بە توركیا کوژران و ٦ ی دیكەش برینداربوون.

ئەوەش هاتووە، لەو هێرشەدا سێ وێستگە، سێ ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلێک و کۆگایەکی تەقەمەنی لەناوبراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک کەرەستەی سەربازیدا گیراوە.

هاوپێچ لەگەڵ راگەیەندراوەكەش، شەڕڤانان وێنەی ئەو چەك و تەقەمەنی و ناسنامانەیان بڵاوكردووەتەوە كە لەمیانی چالاكییەكەدا دەستیانبەسەردا گرتووە.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan