کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی پرسی مووچەوە کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بابەتی مووچە و نەخۆشییەکانی سکچوون و کۆلێرا بکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 20ی ئەیلولی 2023 لە کۆبوونەوەى ئاساییی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەییی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆک وەزیران، کۆدەبێتەوە و تێیدا چەند بڕگەیەک گفتوگۆ دەکرێن".
ئاماژە بەوەکراوە "لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، پوختەى سەردانی شاندی باڵاى حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی سەرۆک وەزیران بۆ بەغدا لە رۆژى 14ى ئەیلولی 2023، بۆ بابەتی مووچە و بودجەى هەرێم و بڕیارى ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەو بارەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لە بڕگەیەکی دیکەدا، وەزارەتی تەندروستی بابەتی نەخۆشییەکانی سکچوون و کۆلێرا و پێشنیار و رێکارەکانی چارەسەر و خۆپارێزی و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، لە لایەن دامەزراوە تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەخاتەڕوو".
س،ر

بیروڕا