کوردستانی
هاککەرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی هاککردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند "دوای تۆمارکردنی سکاڵایەک لەلایەن هاوڵاتییەکەوە لەسەر ئەوەی ئەکاونتی (فیسبووک)ی کەسی خۆی هاککراوە بەهۆیەوە چەندین هەڕەشەی مەترسیداری لێکراوە، دەستبەجێ تیمەکانی نەهێشتنی تاوانی سۆران توانیان سەرە داوی هاککەرەکە دەستنیشان بکەن، پاشان هەوڵەکان چڕکرانەوە لەلایەن تیمە تەکنیکییەکانی نەهێشتنی تاوانی سۆران توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و لەرێکەوتی 2023/9/19 دەستگیربکرێت".
ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتبار ناوی ( س،م،م ) لەدایکبووی ساڵی 2006ە و دانیشتووی شاری سۆرانە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەی نا کە ژمارەیەکی زۆر خەلکی لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان هاککردووە، ئامانجی لەم تاوانە بەدەستخستنی پارە بووە، بە بریاری دادوەر راگیراو بەپێی مادەی دووی لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە".
س.ر

بیروڕا