کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: هەرگیز سازش لەسەر مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: هەرگیز سازش لەسەر مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکەین
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، بێجگە لە بابەتە گەرمەكانی ئەمدواییە، تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بوو كە بڕیارە بەغدا رەوانەی بكات.

لە كۆبوونەوەكەدا بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت راگەیەندرا "لە پێناو دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران لە رێگەی شاندێكی باڵای ئەنجومەنی وەزیران‌ و یەكهەڵوێست‌ و پشتبەست بە دەسەڵات‌ و مافە دەستوورییەكان‌ و بە داتا و زانیاریی وردەوە، روونكردنەوەی پێویست درا بە سەرۆكایەتییەكانی فیدڕاڵیی‌ و هێز ولایەنە سیاسیەكان‌ و بە وردیی پێشنیاری چارەسەری هەنوكەیی‌ و درێژخایەن بۆ دابینكردنی مووچە خرایەڕوو كە جێگەی رەزامەندیی لایەنە عیراقیەكان بوو.

هاوكات لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، پێشنیاری هەنووكەیی بە زیادكردنی بڕی پێدانی قەرز پەسەندكرا و ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت "بۆ پێشنیاری درێژخایەنیش داوامانكرد، مووچەی موچەخۆرانی هەرێم وەك شایستەیەكی یاسایی مووچەخۆر، جیابكرێتەوە لە هەر ململانێ‌ و جیاوازییەكی بیروڕا، چونكە پێویستە هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیكەی عیراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش خەرجبكرێت وەك مافێكی شایستەی خۆیان كە لە ناو خشتەكانی بودجەی فیدڕاڵ هەم ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم‌ و هەم تەرخانكراوی داراییان بۆ دەستنیشان كراوە و نابێت مووچە وابەستەی هیچ بكرێت.

مەسرور بارزانی لەو بارەیەوە وتی "بەهۆی نەناردنی مووچە و شایستە داراییەكان لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە، موچەخۆران لە بارودۆخێكی سەختدان و سوپاسی فراكسیۆنە كوردستانیەكانیشی كرد لە ئەنجومەنی نوێنەران كە پێشوازی گەرمیان لە شاندەكە كردووە و پشتیوانیی خۆیان بۆ هەوڵ‌ و پێشنیارەكانی هەرێم دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەرگیز سازش لە سەر ماف‌ و شایستە دەستورییەكانی خەڵكی كوردستان ناكات‌ و دەستبەرداریان نابێت‌ و لە هەوڵەكانی بەردەوامدەبێت بۆ چارەسەری بنەڕەتیی كێشەكانی پەیوەندیدار بە مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێم، لەو رووەشەوە پڕۆژەی پێویست پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵ كراوە كە چارەسەری هاوسەنگانەی لەخۆ گرتووە و لەمبارەیەوە لێكتێگەیشتنی هاوبەشی باش دروستبووە.

هاوكات ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم وەزارەتەكانی راسپارد بەردەوامبن لە هاوكاریكردنی دیوانی چاودێریی دارایی‌ و سەرجەم ژمارەی مووچەخۆران‌ و بڕی مووچەكانیان بخرێتە بەردەست كە پێشتریش چەندین جار بە فەرمی خراوەتە بەردەستیان.

لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی دارایی‌ و ئابووریشی راسپێردرا لەگەڵ گەیشتنی یەكەم گوژمەی پارەكە كە 700 ملیار دینارە، لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە، یەكسەر بێ دواكەوتن دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی موچەخۆرانی هەرێم بكرێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan