کوردستانی
بە تۆمەتی قوماركردن كەسێك دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە، كەسێكی بە نەژاد عەرەب دەستگیركرا و هۆكارەكەش ئەنجامدانی جۆرەكانی قومار بووە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی ورد لەسەر کەسێکی بەنەژاد عەرەب بەناوی (م.م.ج) دانیشتووی شاری هەولێر کە تۆمەتبارە بە یاریکردنی قومار لە جۆرەکانی (دۆمبەلە، بەنکۆ و پۆکەر) کە بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵەکەی خۆیدا ئەنجامیداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانی لەلایەن هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووری، توانرا تۆمەتباری ناوبراو دەستگیربکرێت.
ئەوەش هاتووە، گشت ئەو کەلوپەلانەی کە بۆ ئەو مەبەستە بەکاریهێناوە لەمیانی دەستبەسەركردنیدا دەستیانبەسەردا گیرا، تۆمەتبار دۆسییەی یاسایی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراوە.
ژ.ع

بیروڕا