کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە خوێندنگەكان و شۆفێرانی پاس و تاكسی ئاگاداردەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردە خوێندنگەكان و شۆفێرانی پاس و تاكسی ئاگاداردەكاتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە هەشت رێنمایی ناوەندەكانی خوێندن، شۆفێرەكانی تایبەت بە گواستنەوەی خوێندكاران و دایكان و باوكان ئاگاداردەكاتەوە، دوو ژمارەی پەیوەندیشی داناوە لە ئەگەری هەر سەرپێچییەكدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئەیلوولی 2023 وەزارەتی پەروەردە بە بڕیارێك و لە هەشت رێنماییدا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی ئاگاداركردەوە، نووسراوەكە واژۆی ئالان حەمەسەعیدی لەسەرە و داوادەکات، چاودێریی ئەو شۆفێرانە بکرێت کە بە پاس یان تاكسی قوتابیان دەگوازنەوە خوێندنگەکان.

بەپێی رێنماییەكان شۆفێرانی پاس و تاکسی کە قوتابیان دەگوازنەوە، دەبێت ساڵنامەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری و کارتی زانیاری یان نیشتمانی بدەن بە کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن و ئەوانیش رادەستی پۆلیسی سنوورەکەی بکەن.

ئەگەر شۆفێران پابەندی رێنماییەكان نەبن، رێگەیان پێنادرێت کاری گواستنەوەی قوتابیان بکەن و دەبێت قوتابخانە و باخچەکان رێنمایی و هۆشیاری بدەن بە ئەو شۆفێرانەی کە قوتابیان دەگوازنەوە کە نابێت رێگە بدرێت قوتابیان دەست لە جامی ئۆتۆمبێلەکان دەربهێنن و دەنگی تەسجیلی ئۆتۆمبێلەکانیان بەرز بکەنەوە.

هاوكات لە حاڵەتی ئەنجامدانی کاری دوور لە رەوشتی بەرز و دابونەریتی کۆمەڵایەتی بەرامبەر هەر قوتابییەک، جیا لە بەخێوکاری قوتابییەکە، وەک وەزارەتی پەروەردە سکاڵا دژ بەو كارە تۆماردەكرێت.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan