کوردستانی
سەبارەت بە ناردنی 700 ملیارەكەلە بەغداوە بۆ هەرێم، پەرلەمانتارێك زانیاریی دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، پێدانی قەرزی 700 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم پێویستی بە چەند رێكارێكی كارگێڕی هەیە و چەند رۆژی داهاتوو تەواودەكرێت.
نەرمین مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند؛ ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئەیلوولی 2023 لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەران و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ، لیژنەی بەدواداچوونی کاری بانکەکان لە لیژنەی دارایی میوانداری بەڕێوەبەری بانکەکانی ( رەشید ، رافدین ، TBI ) کرد.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كۆبوونەوەیە بەمەبەستی پرسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پێدانی 700 ملیار دیناری مانگانە بە قەرز بە هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی 9، 10 و 11 ئەنجامدرا.
باسی لەوەشكردووە، لە کۆبوونەوەکە بانکەکان ئاماژەیاندا بەوەی پێدانی ئەو قەرزە پێویستی بە چەند رێکارێکی کارگێڕی هەیە کە لە چەند رۆژی داهاتوو تەواودەکرێت.
هاوكات سەبارەت بەوەی ئایا ئەو قەرزە سوودی لەسەرە یان نا، لەوەڵامدا پێیانراگەیاندووە "ئەوە دەسەڵاتی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی بانکەکانە و هێشتا بڕیاریان لێنەداوە، بەڵاام لە بارمتەی ئەو قەرزە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ئەسپاردەیەکی هاوتای قەرزەکە لەو بانکانە دادەنێت تا کاتی گێڕانەوەی بڕی قەرزەکە لە پاکتاوی دارایی پشکی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵ یان ساڵی داهاتوو".
ژ.ع