کوردستانی
سەبارەت بە ئاوی خواردنەوەی شاری سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی تایبەت بە كوالیتی ئاوی خواردنەوەی شارەكە روونكردنەوە دەدات و دەڵێت "راپۆرتی كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی سەبارەت بەو بابەتە دروست نییە".
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە "سەبارەت بە راپۆرتێکی کەناڵی NRT تایبەت بە ئاوی خواردنەوەی شاری سلێمانی، دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدەین هەموو ئەو ئاوانەی لەلایەن بەڕێوبەرایەتیمانەوە بۆ ماڵ و شوێنە گشتییەکان دابیندەکرێت چاودێریی و پشکنینی بەردەوامی بۆ دەکرێت".
ئاماژە بەوەشكراوە، پشكنینەكان لە تاقیگەکانی بەڕێوبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی و تاقیگەکانی بەڕێوبەرایەتییەكە ئەنجامدەدرێت پێشئەوەی دابەشبکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا.
ئەوەش هاتووە، ئەو نموونانەی ئەوان وەریانگرتووە (واتە كەناڵەكە) لە ئاوی زێی دوکان وەرگیراوە نەوەک لە ئاوی چارەسەرکراو و کلۆرکراو ،ئەو تاقیگەیەش كە ئەوان پشکنینیان تێداکردووە فەرمی نیە.
ژ.ع

بیروڕا