کوردستانی
بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاوڵاتییان دوو تۆمەتبار دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراو بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی عەربەت دوو تۆمەتبار دەستگیركران كەبەناوی هێنانی بەنزین و گازەوە فێڵیان لە چەند هاوڵاتییەک كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بە بیانووی هێنانی بەنزین و گاز بە نرخی هەرزانتر فێڵی لێكراوە و پارەی بردراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچرا و بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی عەربەت دەستگیربكرێن، لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەوتووە كە تۆمەتباران فێڵیان لەچەند هاوڵاتییەكی تریش كردووە".
ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتباران (ر، ر، ك ) لەدایكبووی 1985 – (ه، ع، س) لەدایكبووی 1986 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
س.ر