کوردستانی

زانیاریی نوێ گەیشت؛ وادەی ناردنی 700 ملیارەکەی بەغدا ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ گەیشت؛ وادەی ناردنی 700 ملیارەکەی بەغدا ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەکەوە زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات و دەڵێت "ێدانی ئەو قەرزە پێویستی بە چەند رێکارێکی کارگێڕی هەیە".

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ چوارشەممە 20ی ئەیلولی 2023 لیژنەی دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری هەرسێ بانکی (رەشید، رافیدەین، TBI) کۆبووینەوە کە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵ راسپێدرابوون بۆ ناردنی سێ وەجبە پارەی 700 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکە بانکەکان ئاماژەیاندا بەوەی پێدانی ئەو قەرزە پێویستی بە چەند رێکارێکی کارگێڕی هەیە کە لە چەند رۆژی داهاتوو  تەواودەکرێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆبوونەوەکەدا پرسیمان لەبارەی ئەوەی ئایا ئەو قەرزە سوودی لەسەرە یان نا؟ لە وەڵامدا بانکەکان وتیان ئەمە دەسەڵاتی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی بانکەکانە و هێشتا بڕیاریان لێنەداوە، بەڵام لە بارمتەی ئەو قەرزە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ئەسپاردەیەکی هاوتای قەرزەکە لەو بانکانە دادەنێت تا کاتی گێڕانەوەی بڕی قەرزەکە لە پاکتاوی دارایی پشکی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵ یان ساڵی داهاتوو".

رۆژی یەکشەممە 17ی ئەیلولی 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری ناردنی پارەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا، بەپێی بڕیارەکە  بە‌غدا بۆ سێ مانگ پارە بۆ هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی بۆ هەر مانگێک 700 ملیار دینارە، هەروەها دوێنێ لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "وەزارەتی دارایی و ئابوورییمان راسپارد، کە لەگەڵ گەیشتنی یەکەم گوژمەی پارەکە، کە 700 ملیار دینارە، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، یەکسەر بەبێ دواکەوتن دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان