کوردستانی

مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلولی 2023 وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی لیوا هاوبەشەکانی ئاشکراکرد.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە کە رۆژی یەکشەممە 24ی ئەیلولی 2023، موچەی مانگی 8ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بێت، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan