کوردستانی
رۆژى یەکشەمە ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجامی زانکۆلاین بڵاودەکرێتەوە.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژى یەکشەمە رێکەوتى (2023/9/24) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2023 - 2024 رادەگەیەنین".
وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت "دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە رێکەوتى (2023/10/1) دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکان راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى کوردستان ئامادەکاریى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2023 - 2024".
س.ر

بیروڕا