کوردستانی
تۆمەتبارێک بە یەک دەفتەر دۆلاری ساختەوە دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە یەک دەفتەر دۆلاری ساختەی پێبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلولی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند "پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانیویەتی تۆمەتبارێک دەستگیربکات کە بڕی یەک دەفتەر دۆلاری ساختەی پێبووە و دواتر دانی بە تاوانەکەیدا ناوە"،
وتوشیەتی "دوای دەستگیرکردنی، لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجەدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و هەر بە بڕیاری ئەوانیش ئەم تۆمەتبارە راگیراوە".
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە جەختیشی کردووەتەوە "تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عیراقیی راگیراوە و لێکۆڵینەوەک لەگەڵی بەردەوامە".
ر.ع
ر.ع