کوردستانی
بەڕێوەبەرێکی گشتیی نوێ لە گەشتوگوزاری سلێمانی دەستبەکاربوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بە سەرپەرشتیی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلولی 2023 بەسەرپەرشتیی ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە شوێنی عەلی رەئوف، شاناز بەدران بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی دانرا و لە رێورەسمێکی تایبەتدا ئاڵوگۆڕی پۆستەکە بەڕێوەچوو.
ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند "پێویستە بە دڵسۆزیی و بە ئەمەکەوە کار لە سێکتەری گەشتوگوزاردا بکرێت و گەشتوگوزار بۆ هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی بەتایبەتیی زۆر گرنگە".
روونیشی کردووەتەوە "ئەم گۆڕانکارییە درێژەپێدەری ئەو خزمەتە دەبێت کە لە رابردوودا کراوە و توانیومانە سەرنجی گەشتیاران بخەینە سەر شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی، لەم ساڵانەی دواییدا سێکتەری گەشتوگوزار بەرەوپێشچوونی گەورەی بەخۆوە بینیوە و لە داهاتووشدا فراوانتر دەبێت".
ر.ع
ر.ع