کوردستانی

هەڵمەتی رێکخستنی لابردنی زیادەڕەوییەکانی ناوبازاڕی سلێمانی بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵمەتی رێکخستنی لابردنی زیادەڕەوییەکانی ناوبازاڕی سلێمانی بەردەوامە
مەودا میدیا - 
 
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند تیمەکانی تایبەت بە شارەوانیی بەردەوامن لە لابردنی زیادەڕەوییەکانی نێو بازاڕ و جوانترکردنی سیمای شار.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلولی 2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "تیمەکانی ناوبازاڕمان لە بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕەویی هۆبەی ناوبازاڕ هەڵمەتی رێکخستنەوەیان دەستپێکردووە، بەمەبەستی رێگرییکردن لە زیادەڕەویی بۆ سەر شۆستە و شەقامەکان".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەم کارەش بەهۆی کاری هەندێک لە دوکاندار و فرۆشیارانی دەستگێڕەوەیە کە سەرپێچیی رێنماییەکانی شارەوانیی سلێمانی دەکەن و ئاستەنگ بۆ هاتوچی هاوڵاتییان دروستدەکەن".
 
لەبارەی شوێنی هەڵمەتەکەشەوە روونی کردووەتەوە "لە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ و مەزادخانەی سەرەوە دەستمان پێکردووە و کاسبکارانیش لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی شارەوانیی لەپێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست ئاگادارکرانەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان