کوردستانی
یەکەمین بانکی نیشتمانی کوردستان تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایدەگەیەنێت یەکەمین کۆمپانیای بانکی نیشتمانیی کوردستان تۆمارکرا بەناوی (بانکی نیشتمان) کە بانکێکی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلولی 2023 وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند "یەکەمین کۆمپانیای بانکی نیشتمانیی کوردستان تۆمارکرا بەناوی (بانکی نیشتمان) کە بانکێکی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و راستەوخۆ دەبەسترێتەوە بە بانکی ناوەندیی عیراقی فیدراڵەوە".
باسی لەوەشکردووە "تایبەمەندییەکانی ئەم بانکە و ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشی دەکات، بەهەمان شێوەی بانکی ناوەندیی دەبێت وەک (بوونی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکان کە بازرگانان و هاوڵاتییان دەتوانن لێی سودمەندبن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "راستەوخۆش مانگانە بەشە بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران دەگوازرێتەوە بۆ ئەم بانکە و فەرمانبەرانیش دەتوانن لەم رێگەیەوە مووچەکانیان دەستبکەوێت".
جەختیشی کردووەتەوە "بانکی نیشتمان وەک بانکێکی گشتگیری حکومەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و جیاواز دەبێت لە بانکە حکومییەکانی دیکە، تەنها کاری هەڵگرتنی پارەی تێدا ناکرێت و خزمەتگوزارییەکانی لە بواری جیاجیادا پێشکەش دەکات".
وەزارەتی بازرگانی روونیشی کردووەتەوە "رێکارەکانی دامەزراندنی بانکەکە لە هەێم کۆتاییهاتووە و تەنها ئەوەی کە ماوەتەوە هەدنێک رێکاری رۆتینییە کە لەگەڵ بانکی ناوەندیی دەبێت بکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا کۆتایی بەو رێکارەنەش دێت".
ر.ع
ر.ع