کوردستانی
نرخی دۆلار دەبێتەوە 132 هەزار دینار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا بەهای دۆلار دادەبەزێتەوە و هەر 100 دۆلارێکی ئەمەریکی یەکسان دەبێت بە 132 هەزار دیناری عیراقی.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا بەهای دۆلار دادەبەزێتەوە و هەر 100 دۆلارێکی ئەمەریکی یەکسان دەبێت بە 132 هەزار دیناری عیراقی.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "بۆ هاوردەکردنی چەند کاڵایەکی پێویست عیراق لەلایەن بانی ناوەندییەوە حەواڵەی دەرەکی کردووەتەوە، ئەو پێداویستییانەش نزیکەی %80ی پێداویستییەکانی بازاڕەکانی ناوخۆی عیراق پڕدەکاتەوە و ئەو پرۆسەیەش فەرمییە".
باسی لەوەشکردووە "ئەو رێژەیەشی دەمێنێتەوە %20 و پێویست ناکات بانکی ناوەندیی حەواڵەی بۆ بکاتەوە، بەوهۆیەوە عیراق لەلایەن ئەو وڵاتانەوە هاوردەی دەکات کە بانکی فیدڕاڵیی ئەمەریکا سزای بەسەردا سەپاندوون".
وتوشیەتی "لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی دادەبەزێت و دەبێتەوە بە نرخە فەرمییەکەی خۆی کە 132 هەزار دینارە".
ئەو ئەندامەی ؛یژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق جەختیشی کردەوە "بانکی ناوەندیی دواکەوت لە تەمویلکردنی ئەو لایەنانەی کە داوای دۆلارییان کردبوو بەهۆی ئەمەریکاوە و ئەوەش بووە هۆی کێشە بۆ بانک و دۆخی ئابووریی عیراق".