کوردستانی
رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و قوربانی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای سێمێڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو لەسەر رێگەی قەزای سێمێڵ رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان روویدا، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "زیانێکی زۆری مادیش کەوتووەتەوە"، داواشیکرد شۆفێران پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن، تاوەکو رووداوی هاتوچۆ روونەدات و قوربانی لێنەکەوێتەوە.
س.ر