کوردستانی

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: مامۆستایان بە مووچەیەکەوە ناگەڕینەوە هۆڵەکانی خوێندن

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: مامۆستایان بە مووچەیەکەوە ناگەڕینەوە هۆڵەکانی خوێندن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن لە سنوورەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لەلایەن مامۆستایانەوە بڕیارێکی خۆڕسکانەیە، ئاماژە بەوەشدەکات  زۆربەی مامۆستایان بە مووچەیەکەوە ناگەڕینەوە هۆڵەکانی خوێندن.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن لە سنوورەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لەلایەن مامۆستایانەوە بڕیارێکی خۆڕسکانەیە، چونکە لە ماوەی سێ مانگی هاویندا تەنها یەک مووچە دراوە".

لەبارەی ئەوەی دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموز مامۆستایان دەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن عەتا ئەحمەد وتی "ئەگەر حکومەت بەڵێن بدات لە نزیکترین کاتدا مووچەی مانگی هەشت بدرێت ئەوە پێدەچێت مامۆستایان بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، بەڵام ئەگەر حکومەت وەک ئێستا بێباکانە مامەڵە لەگەڵ مامۆستایان و مووچەخۆران بکات، ئەوا زۆربەی مامۆستایان بە مووچەیەکەوە ناگەڕینەوە هۆڵەکانی خوێندن".

وتیشی "دەبێت لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە فشارەکان بەردەوام بن، نابێت مووچەخۆری راستەقینە باجی گەندەڵی و بندیوارەکانی حکومەت بدات".

 لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "وەزارەتی دارایی و ئابوورییمان راسپارد، کە لەگەڵ گەیشتنی یەکەم گوژمەی پارەکە، کە 700 ملیار دینارە، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، یەکسەر بەبێ دواکەوتن دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان