کوردستانی
گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە روباری زێی گەورە لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر گەنجێک کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە و تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
رائید ئامانج محەمەد، ئەفسەر لە بنکەی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی خەبات بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئەیلولی 2023 لە زێی گەورە لە قەزای خەبات گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ خنکا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو گەنجە ناوی (بەهادین محەمەد ئەحمەد)ە و دانیشتووی کەمپی گەویلانە و کوردی رۆژئاوایە، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی توانیویانە تەرمەکەی بدۆزنەوە".
س،ر