کوردستانی
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانەوە زانیاریی دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی هاتنی پارەی گەنمی جوتیارانەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "233 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران هاتووە بۆ هەرێمی کوردستان".
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەکۆی 411 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵ تائێستا بڕی 233 ملیار دینار هاتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیان بەسەر جوتیاران دابەشدەکرێت و لە ئایندەدا ئەو بڕەی تر کە ماوە کە 178 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دینارە دەنێرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دابەشدەکرێت".
س.ر